ئەردۆغان: پاڵپشتی بەئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆ دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، پاڵپشتی لە بەئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆ دەکەین.

ئەمڕۆ هەینی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، پاڵپشتی بەئەندامبوونی فینلاند دەکەین، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک لە قبوڵکردنی داواکAری سوید بۆ بوون بە ئەندام لەناو ناتۆ نییە.

وتیشی، بەهیواین پاڵپشتیمان بۆ بەئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆ سوودی بۆ هەردوولامان و هاوپەیمانێتییەکەمان هەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە هەریەکە لە سوید و فینلاند چاوەڕێی تورکیان تا داواکارییەکانیان بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ پەسەندبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا