خۆپیشاندەران ڕێگەی ناوچەی سەوز دەگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبەردەم ناوچەی سەوز لە بەغدا، خۆپیشاندان دەستی پێکرد لە لایەن لایەنگرانی ئەو حزبانەی دەنگی کەمیان بەدەست هێنابوو.

خۆپیشاندەران ئەمڕۆ دوو شەممە لەبەردەم ناوچەی سەوز، چەندین تایەیان سوتاند و ئاگریان کرد بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر کەمکردنی دەنگەکانیان.

دەسەڵاتدارانی عێراق بەرامبەر خۆپیشاندەران ڕێوشوێنی توندیان گرتەبەر، سەرجەم ئەو ڕێگایانەیان داخست کە نزیک ئەو شەقامەیە بۆ دادگای فیدراڵ ئەچێت.

لە ماوەی ڕابردوودا دوای ئاشكراكردنی ئەنجامەکانی هەلبژاردن لە مانگی تشرینی دووەمدا، بەشێکی زۆر لە لایەنگرانی شیعەکان چەندین جار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەهۆی کەمکردنی دەنگەکانیان و خێمەیان لەبەردەم ناوچەی سەوز هەڵدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا