جیهان دەتوانێت خەون بە کۆتایی کۆرۆناوە ببینێت

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای لێدوانە نەرێنییەکانی لەبارەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دواجار بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە شێوازێکی ئەرێنی لەسەر ڤایرۆسەکە لێدوانیدا.

تیدرۆس ئەدهانوم گبریسوس بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ئەنجامی ئەرێنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بە مانای ئەوە دێت، جیهان دەتوانێت خەون بە کۆتاییهاتنی ڤایرۆسەکەوە ببینێت.

وتیشی: نابێت وڵاتانی دەوڵەمەند و زلهێز لە بەدەستهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، مافی وڵاتە هەژارەکان بخۆن.

باسی لەوەشکرد، ڤاکسین چارەسەری کۆتایی ئەو لاوازییانە نییە کە هاتوونەتە ئاراوە و دەبێت لەگەڵ کۆتاییهاتنی ڤایرۆسەکە، کێشەکانی هەژاری و برسێتی و نایەکسانی چارەسەر بکرێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هیچ کام لە ڤاکسینەکانی پەسەند نەکرد و بەردەوام نەرێنییانە لەسەر خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە قسەی دەکرد، بۆیە ئەم هەواڵە دڵخۆشکەرە و پێدەچێت کۆتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیک بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا