تاوێرێک لە قەڵای هەولێر کەوتەخوارەوە و زیانی بە ئۆتۆمبێلێک گەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەشاری هەولێر ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینە بەهێزەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە تاوێرێک لەسەر قەڵای هەولێر کەوتەخوارەوە و زیانی بە ئۆتۆمبێلێک گەیاند.

ئەمڕۆ شەممە17ی شوبات، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ئاشکرایکرد، لەسەر قەڵا لەشاری هەولێر تاوێرێکی گەورە کەوتەخوارەوە و لەئەنجامدا زیانی بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک گەیاند، کە لەسەر شەقامەکە وەستابوو.

ئاماژەی بەوەکرد، بەشی لای سەکنی ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەردە گەورەکەوە زیانی بەرکەوتووە.

ڕوونیکردەوە، بەهۆی ئەو بارانە بەهێزەی چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ئەو بەردە گەورەیە لەبەشی سەرەوەی قەڵای هەولێر کەوتووەتەخوارەوە و زیانی بەو ئۆتۆمبێلە گەیاندووە، جگە لەوەش بەچەندین جۆری جیاواز هاوڵاتیان بەهۆی بارانی بەلێزمەوە زیانیان بەرکەتووە.

جەختیکردەوە، لەئێستادا بارانی مامناوەند لەشاری هەولێر گۆڕاوە بۆ باران بارینی بەلێزمە و بەخوڕ و دووبارە مەترسی کۆبوونەوەی ئاو لەسەر شەقامەکان هەیە بەهەمان شێوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، کە زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا