حەلبوسی بۆ هەماهەنگی: تا ڕێکنەکەون دانیشتنی پەرلەمان نە لەبەغدا نە لەهیچ پارێزگایەکی هەرێم ئەنجام نادرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق ئاشکرایان کرد محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە فشاری لێدەکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمان و ڕاسپاردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. لە بەرامبەریشدا حەلبوسی دەڵێت، “تا ڕێکنەکەون دانیشتنی پەرلەمان نە لەبەغدا نە لەهیچ پارێزگایەکی هەرێم ئەنجام نادرێت”.

لەوبارەیەوە ئەندامێکی حزبی تەقەدوم بە عەرەبی جەدیدی ڕاگەیاند، “هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی چەند ڕۆژێکە فشاریان خستووەتەسەر محەمەد حەلبوسی تا کارەکانی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە و دانیشتنی تایبەت بە دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی حکومەت و پێکهێنانی حکومەتی نوێ ببەستێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “حەلبوسی ئەو فشارانە ڕەتدەکاتەوە و سوورە لەسەر ڕاگرتنی کارەکانی پەرلەمان، بەتایبەت کە ئەنجامدانی ئەو دانیشتنە کاردانەوەی گەورەی لایەنە ناڕازییەکانی دەبێت”.

جەختی لەوەش کردەوە، “حەلبوسی وتویەتی دەبێت ڕێککەوتنی پێشوەختە لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدردا هەبێت تا کارەکانی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە، ئەگەر وا نەبێت هیچ دانیشتنێک نە لە بەغدا نە لە هیچ پارێزگایەکی دیکەی عێراق بەڕێوەناچێت، لەنێویشیاندا پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان”.

لە بەرامبەردا محەمەد سەیهود ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، “ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی و کوتلە سیاسییەکانی دیکەی پەرلەمان 180 واژۆیان کۆکردووەتەوە و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردووە تا دانیشتنەکان دەستپێبکاتەوە و دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجامبدرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامی ئەم داواکارییە نەدراوەتەوە سەرباری ئەوەی داواکارییەکە یاسایی و دەستوورییە و سەرۆکایەتی پەرلەمان ناچارە جێبەجێی بکات”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا