پۆڵەتیک پرێس_
ھەنجیری ئاکرێ تام و بۆن و شێوەی لەگەڵ ھەنجیری شوێنەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازە، ھەر ئەمەیش وای کردووە دانیشتوانی عێراق و گەشتیارانی بیانی ھەنجیری ئاکرێ لەگەڵ خۆیاندا ببەنەوە.
خاوەن باخی هەنجیر و ئەندازیاری کشتوکاڵ، شەهاب فارس ئاماژە بەوە دەکات، “ئەحیا بەگ، بێناتی، ھەنجیرە رەش، تەفسک زەرد و رەش، ھەنجیرە دێم، ھەنجیرە پاییز و سوورخاڵ، ناوی ئەوجۆرە هەنجیرانەن کە ساڵانە رەوانەی ئەورووپا و ئەمریکا دەکرێت”.
دەشڵێت، “ساڵانە لە دەڤەری ئاکرێ زیاتر لە 300 تۆن ھەنجیر بەرھەم دەھێندرێت و زیاتر لە پێنج جۆر ھەنجیریشی ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا باخەوانانی ئاکرێ ساڵانە دەیان تۆن ھەنجیر وشک دەکەنەوە بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان لە شەوچەرەی وەرزی زستاناندا سفرەکانیان پێ بڕازێننەوە”.
وێنەکان A.A