سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەمای ئاینی ئێزدی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی و جیهان دەکات و رایدەگەیەنێت، “یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەهەوڵەکانی بۆ قوڵکردنەوەی تەبایی و پێکەوەژیان و ئاوادانکردنەوەی شەنگال بەردەوام دەبێت”.

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەمای ئێزدییەکان:

پیرۆزبایی
جەژنی جەما لە خوشك و برا ئێزدییەكانمان لە كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە خۆشی و كامەرانیدا بەسەربەرن.
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە كار بۆ پاراستن و بەدیهێنانی مافی ئێزدییان دەكات و لە هەوڵەكانی بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە، ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبێت.
‎دڵسۆزتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا