پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە9ی تشرینی یەکەم، بوومەلەرزەیەک پارێزگای دیالەی هەژاند.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند،” بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.5 پلەی رێختەر لەسەر سنووری عێراق-ئێران روویدا”.
ئاماژەی بەوەکرد، بوومەلەرزەکە لە دووری 17 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خانەقین لە پارێزگای دیالە ڕوویداوە.
ڕوونیکردەوە، لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە، بەڵام تائێستا هیچ زیانێک تۆمارنەکراوە.