دڵنیایی لەجێگیربوونی نرخی دینار دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكارێكی كازمی دڵنیایی لەجێگیربوونی نرخی دینار دەدات رایدەگەیەنێت، حكومەت جارێكی دیكە بەهای دینار بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی دانابەزێنێت.

مەزهەر محەمەد راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی رایگەیاند، حكومەت بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە بەهای دینار بەرانبەر دۆلار دانابەزێنێت، ئەو دەنگۆیانەشی باس لە دابەزینی دینار دەكەن راست نین.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی دینار ئێستا جێگیرە و ناكرێت بگۆڕدرێت.

باس لەوەشدەكات، لەكاتی قەیرانەكاندا سندوقی نەختی نێودەوڵەتی هاوكاری وڵاتە ئەندامەكانی خۆی دەكات، عێراقیش هەرچەندە ئەندامی سندوقەكەیە، بەڵام ناچار نییە داواكاری و رێنماییەكانی سندوقەكە جێبەجێ بكات، چونكە عێراق بەشدار نییە لە پرۆگرامی سندوقەكە بۆ پێدانی قەرز.

پێشتر حكومەتی عێراق بەمەبەستی پڕكردنەوەی بەشێك لە كورتهێنانی دارایی هەستا بەبەرزكردنەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر بە دینار، بەجۆرێك لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021دا بەهای 100 دۆلار بەرانبەر 145 هەزار دینار جێگیركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا