پۆڵەتیک پرێس
ئەمڕۆ شەممە24ی حوزەیران، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، هەوڵدەدەن بۆ دروستکردنی ڤاکسینێکی تایبەت بە تای خوێنبەربوون و بەمنزیکانە بەردەست دەبێت.
د.سەیف بەدر، وتەبێژی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لەئێستادا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڤاکسینێکی تایبەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون بەردەست نییە و ژمارەی توشبووان لە عێراق و هەرێم ڕوو لەزیادبوونە.
ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا لە کارگەی سامەڕا کە سەر بە وەزارەتی پیشەسازی عێراقە، لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی ڤاکسینی تای خوێنبەربوون و هەموو هەوڵێک بۆ بەرهەمهێنانی لە زوترین کاتدا دراوە.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکە لەڕێگەی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی گیانلەدەستدان.