بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی: ئەو فەرمانبەرەی خۆی خانەنشین دەكات مافی گەڕانەوەی نیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی رایدەگەیەنێت بەپێی یاسا بەركارەكان و یاسای چاكسازی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان خانەنشین كردووە مافی گەڕانەوەیان بۆ كار نییە و ناتوانن بگەڕێنەوە سەركار.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی، ڕونكردنەوەیەكی سەبارەت بە گشتاندنی دارایی ژمارە 20 تایبەت بە پاداشتی خانەنشینی بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی رایگەیاند: بەپێی یاسا بەركارەكان و یاسای چاكسازی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان خانەنشین كردووە مافی گەڕانەوەیان بۆ كار نییە و ناتوانن بگەڕێنەوە سەركار.

روونیشیكردەوە، گشتاندنی دارایی ژمارە 20 تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە گەڕاونەتەوە سەركارو دووبارە خانەنشین بونەتەوە، واتە گەڕانەوە بۆ سەر كار ناگرێتەوە.

1. بەپێی یاسا بەركارەكان و یاسای چاكسازی ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی یاسا واتە تەواوكردنی تەمەنی خانەنشینی یان خۆیان خانەنشین بوون یان بە هۆكاری تەندروستی مافی گەڕانەوەیان بۆ سەر كار نامێنێت.

2. گشتاندنی دارایی ژمارە 20 تەنها ئەو خانەنشینانە ئەگرێتەوە كە خانەنشین بوون و گەڕاونەتەوە سەركار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە سوودمەند ئەبن لە پاداشتی خانەنشینی ساڵە زیادەكانی خزمەتكردنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا