داوای جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنی شنگال دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

نەجم جەبوری، پارێزگاری نەینەوا داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرد ناوەڕۆکی رێککەوتنی شنگال جێبەجێبکات و بودجەیەکی گونجاو بۆ پێداویستییەکانی قەزاکە دابینبکات.

رۆژی شەممە، لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی 104 روفاتە ئێزدییەکەی گوندی کۆجۆ لە شنگال جەبوری داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لەپێناو گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان، ناوەڕۆکی رێککەوتنی شنگال جێبەجێبکەن.

داوای ئەوەشیکرد، بەزوویی ئەو بڕگانەی ناو رێککەوتنەکە جێبەجێبکەن کە پەیوەندییان هەیە بە پێکهێنانی هێزێکی ئەمنی لە ئێزدی و عەشایەرەکانی قەزاکە.

وتیشی: داوا دەکەم بەزوویی کێشەی ئیدارەی شنگال چارەسەر بکرێت بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزاکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بودجەیەکی تایبەت تەرخانبکرێت بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و دووبارە بنیادنانەوەی و هەوڵبدرێت بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئێزدییە رفێندراوەکان بۆ ناوچەکە.

لە 3ی ئابی 2014، چەكدارانی داعش پەلاماری شه‌نگالیان دا و داگیریان كرد، لە 15ی ئابی 2014 گوندی كۆجۆ یەكێك بوو لەو گوندانەی كەوتە بەر هێرشی چەكدارانی داعش و لە 14 گۆڕی بە كۆمەڵدا زیاتر لە 480 پیاوی ئەو گونده‌یان كۆمه‌ڵكوژ كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا