لە تورکیا 21 کەس بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە داعشەوە دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند، 21 کەسیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە ڕێکخراوی داعش و قاعیدەوە، لە شارەکانی ئەستنەبوڵ و ئەنقەرە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی ڕاگەیاندووە، دەزگای هەواڵگری و ڕووبەڕوبوونەوەی تورکیا ئۆپەراسیۆن و چالاکیەکانیان چڕتر کردۆتەوە بە تایبەت لەم کاتەدا کە نزیک دەبینەوە لە ساڵی نوێ، بۆ دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی مەترسی لەسەر وڵات دروست دەکەن.

ئاماژەیان بەوەشدا، تیمە ئەمنیەکان و هەوڵگریەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیر کردنی 15 کەسی بیانی ئەنجامداوە، کە گومانی پەیوەندی کردنیان بە  ڕێکخراوی داعشەوە هەبووە، لە ئەنجامدا 12 کەس دەستگیر کراون.

لە هەمان کاتدا، تینەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئەستنەبوڵ 9 گومانلێکراوی دیکەیان دەستگیر کردووە، کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی داعش و قاعیدەوە هەبووە، دەستیان گرتووە بەسەر کەل و پەلەکانیاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا