کەشوهەوای ئەمڕۆی ناوچەکانی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلوولی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتیی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هاوکات کەشناسی راشیگەیاند، بۆ سبەی چوارشەممە (20-9-2023)، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی :35 پلەى سیلیزى
دهۆک : 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 41 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا