راگەیەندراوی دژە تیرۆر لەسەر هێرشەكەی كۆرمۆر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر ڕایدەگەیەنێت ، بۆ جاری سێیەم لەماوەی 72 كاتژمێردا بە موشەك هێرشكرایەوە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بۆ جاری سێیەم بە موشەك هێرش كرایەوە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە ناحیەی قادر كەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.

ئەوەشهاتووە، ئەمە لە كاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بە دوو هێرشی جیاواز هێرشكرایە سەر كێڵگەكە و پێنج موشەك لە كاتی جیاوازدا ئاڕاستەی كۆرمۆر كرا لە سنووری قادركەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک