پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر داوای کرد ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کردنەئامانجی ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرابکرێت.
موقتەدا سەدر وتی: ئەوەی نابێت چاوپۆشی لێبکرێت بریتییە لە پایەی دەوڵەت، ئەو هێرشەی کرایەسەر ماڵەکەی سەرۆک وەزیران هێرشێکی ئاشکرا و زەق بوو دژی سەروەری و پایەی دەوڵەت.
ئەوەشی خستەڕوو، “بۆیە پێویستە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بەم کەیسە ئاشکرابکرێن و ئەو کەسانە دەستگیربکرێن کە هەستان بە ئەنجامدانی هێرشەکە و سزای گونجاویان بەسەردا بسەپێنرێت”.
بەرەبەیانی رۆژی 7ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ماڵی مستەفا کازمی کرایەئامانج، بەڵام خۆی هیچ زیانێکی گیانی بەرنەکەوت.