پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخی ئەمنی بەغدا و ناوچەکانی خوارووی عێراقەوە وڵاتەکەی سنووری وشکانی لەگەڵ عێراق داخستووە.
لەوبارەیەوە ئاژانسی ئیرنا لە زاری مەجید میراحمەدی، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری ئەمنی بڵاویکردەوە، لەسەر ڕۆشنایی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و پێکدادان و قەدەغەی هاتوچۆ لە زۆرێک لە شارەکانی عێراق، سنوورە وشکانییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە داخراون.
هاوکات مەجید میراحمەدی داوا لەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بکەن و گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن، نەچنە سنوورە وشکانییەکان.
لە ئێستادا دۆخی عێراق بەدیاریکراویش بەغدا ناجێگیرە و لە شەوی ڕابردووەوە شەڕ و پێکدادان زیاتر پەرەیسەندووە.