پارتی بە جلی پێشمەرگەوە سەربازەکانی تورکیا دەگوازێتەوە شیلادزێ

پۆڵەتیک پرێس:
پارتی دیموکراتی کوردستان جلی پێشمەرگەی کردە بەری سوپای تورکیا و بە ئۆتۆمبێلی سەربازیی بۆ شیلادزێی گواستنەوە.

سەرچاوەیەک لە کەجەکە تایبەت بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی تورکیاوە پارتی بە شێوازی جیاواز هەوڵی گواستنەوەی سەربازەکانی تورکیای بۆ شیلادزێ داوە، لەو چوارچێوەیەدا دەیان سەربازیی بە جلی پێشمەرگەوە گواستوەتەوە ناوچەکانی شەڕ.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی “بۆئەوەی ئەو پلانە ئاشکرا نەبێت، پارتی بە ئۆتۆمبێلی حکومیی سەربازەکان دەگوازێتەوە بۆئەوەی وا دەربکەوێت دەوریاتی ئاسایی پۆلیس و ئاسایشن”.

هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە لەکاتی گواستنەوەی سەربازە تورکەکان بە جلی پێشمەرگەوە بۆ کوڕۆژارۆ چەند سەربازێکی تورک لەلایەن گەریلاوە کوژراون و دوو سەربازیش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا