نرخی نەوت لە 108 دۆلار نزیک دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دووبارە بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی، بۆ نرخی یەک بەرمیل گەیشتە زیاتر لە 107 دۆلار.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی نیسان، بەپێی دواین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیل پرایز یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 107 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 102 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ماوەی ڕابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 130 دۆلار، بەهۆی هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و دەستپێکردنی شەڕ لە نێوانیاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا