وەزارەتی کشتوکاڵ چەند مەرجێك بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵیی و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات، وەزارەتی کشتوکاڵ ژمارەیەك مەرج بۆ جووتیاران دیاری دەكات.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناو بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی (میوە و سەوزە)ی ناوخۆی جووتیاران، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەرهەمەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتان، میکانیزم و مەرجەکانی هەناردەکرنی بەروبوومی کشتوکاڵی دادەنێ و لەمەودوا بە کوالێتی زۆر بەرز و تایبەتمەند بەرهەمی ناوخۆیی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتان هەناردە دەکرێ.

بەگوێرەی نووسراوەکە، دەبێت داواکار بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی خاوەنی کۆمپانیای تایبەت بە کشتوکاڵ بێت، و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگاکان داواکاری هەناردەکردن پێشکەش بکات، بە هەماهەنگی و پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران.

هاوكات ئەوەشهاتووە، پێویستە داواکار بە روونی (جۆری بەرهەم، بڕی بەهەم، شوێنی بەرهەمهێنان و ئەو دەروازەیەی، کە بەرهەمەکەی لێ هەناردە دەکات و ئەو وڵاتەی کە بۆی هەناردە دەکات) لە داواکاری ئاماژەی پێبدات.

لەبەشێكی دیكەی نوسراوەكەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاماژە بەوەدراوە، ئەو بەرهەمانەی بڕوانامەی پشکنینی تاقیگەی بەپێی تایبەتمەندی ئەو وڵاتەی کە بۆی هەناردە دەکرێت پێبدرێت، لەلایەن ئەو تاقیگانەی، کە مۆڵەت پێدراون و لەلایەن وەزارەتمان لە عەلوەکان.

هەروەها، وەزارەتی کشتوکاڵ راشیگەیاندووە، پێویستە هەناردەکار بەرهەمەکان بەشێوازێکی مۆدێرن و بەپێی جۆری بەرهەمەکان پاکێج بکات و بە پێچانەوەی بەپێی تایبەتمەندی خواستی هەناردەکار بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا