زیاتر له‌ 13 ملیار بۆ پڕۆژه‌ی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم ته‌رخانده‌كریت

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

به‌شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ بڕی 13 ملیار و 40 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان خەرتان کرا.

حسێن حه‌مه‌ كه‌ریم، وته‌بێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پۆڵه‌تیك پرێسی راگه‌یاند، دوابەدوای هەولەكانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ رووبەروو بونەوەی دیاردەی ووشکەساڵی و ئاراستەکردنی پێشنیار و چارەسەری و داواکاریەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی داوكارییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم بەفەرمی رەزامەندی داوە لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی بڕی 13 ملیار و 40 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی نەختینەو قۆناغ بەپێی کارە ئەنجام دراوەکان و رێنمایەکانی جێبەجێکردنی گرێبەست لەگەڵ حکومەت.

وتیشی، ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراوە بۆ تەواوکردنی چەند بەنداوێک و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی نزیك له‌به‌نداوه‌كانه‌ لە هەرێمی كوردستان.

وته‌بێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و به‌نداوانه‌ی پاره‌یه‌یان بۆته‌رخانكراوه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنوری پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانییه‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا