پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی نیسان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا، پلەکانی گەرما بەراوارد بە تۆماری ڕۆژی پێشوو بەرزدەبێتەوە.
سبەی چوارشەممە 26ی نیسان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە.
بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 29 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە 24 پلەی سیلیزیە.