پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر دۆخی عێراق هاتەدەنگ و دەڵێت، خۆپیشاندانەکانی سەدرییەکان دەستدرێژییە بۆسەر دیموکراسیەت لە عێراق.
جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، “پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و گەڕان بەدوای چارەسەری کێشە سیاسییەکانی عێراق دەکەین، بەڵام لەگەڵ خۆپیشاندانی نادیموکراسیانە نین”.
ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەوەی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دژی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەیکەن دژی پڕۆسەی دیموکراسیە و عێراق بەرەو خراپترین ئاراستە دەبات.
باس لەوەش دەکات، جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە هەمووان زمانی ئاشتی و گفتوگۆ بەکاربهێنن بەبێ بەکارهێنانی زمانی زەبر کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێی بێدەنگ نابێت و هیوادارین ئەم مامەڵانە بەئامانجگرتنی ڕاستەقینەی گەل و دەوڵەت و دەسەڵاتی سیاسی نوێی عێراق نەبێت.