ئاسایشی دهۆك: هێرشەكەی ئەمڕۆ تیرۆریستی بوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، ئەو هێرشەی ئەمڕۆ لەلایەن چەكدارێكەوە كرایە سەر بنكەیەكی ئاسایش “تیرۆریستی” بوو.

ئاسایشی دهۆك ئاماژە بەوەش دەكات، لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە دەكەن و ئەنجامەكەی بۆ ڕای گشتی رادەگەیەنن.

بەپێی روونكردنەوەی ئاسایش، ئەو كەسەی هێرشی كردووە و دواتر كوژراوە ناوی (ل. هـ. ج) بووە.

نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 12-12-2022 چەكدارێك هێرشی كردە سەر باڵەخانەی بنكەی ئاسایشی بەلدە لە شاری دهۆك و بەهۆیەوە كارمەندێكی ئاسایشی گیانی لەدەستداوە و یەكێكی دیكەش بریندار بووە، هەروەها هێرشكارەكەش دوای رووبەڕبوونەوە كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان كەسێك كە خەڵكی دەرەوەی سنووری پارێزگای دهۆكە تەقەی لە بنكەی ئاسایش كردووە دوو كەس برینداربوون، یەكێكیان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیكەش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.

ئەو كارمەندەی ئاسایشی دهۆك كە لە رووداوەكەدا گیانی لەدەستدا ناوی (ئازاد ئیبراهیم) ە، تەمەنی 31 ساڵانە و خەڵكی گوندی بێسفكێ یە لە سنووری پارێزگای دهۆك. بریندارەكەش ناوی زیندان مزوورییە و نەشتەرگەری بۆ كراوە و “دۆخی تەندروستیی جێگیرە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا