ژمارەی ئەو پەنابەرە سوریانەی ماونەتەوە لە هەرێم ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ژمارەیەکی زۆر پەنابەری سوری لە هەرێم دەژین.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئەیلولی 2021، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر پەنابەری سوری لە هەرێمی کوردستان دەژین.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەدا، لە ساڵی 2014و 2015وە، زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر ڕوویان کردۆتە هەرەمی کوردستان، وتیشی دوای ڕزگارکردنی بەشەک لە ناوچەکانی عێراق لە دەستی داعش، زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوە.

وتیشی بەداخەوە هێشتا بارودۆخی ناوچە ئازاد کراوەکان بەپێی پێویست نیە، لە ڕووی ئەمنیەت و خزمەتگوزاریەوە، ڕوونیشی کردەوە حکومەتی هەرێم مەبەستێکی ڕوونی هەیە، سەبارەت بەم پرسە چۆن لە سەرەتاوە ئاوارەکانی وەرگرتووە، بەردەوامیش دەبێت لە پاراستنیان.

وتیشی لە ئێستادا، زیاتر لە 250هەزار پەنابەری سوری لە هەرێمی کوردستاندا دەژین هیوادارین بارودۆخی وڵاتەکەیان باش ببێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە، بۆ ژیان کردن لە وڵاتی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا