پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە پێی هەردوو رێنمایی دارایی، ژمارە (42 ) لە (16/12/2012 )، ژمارە(39 ) لە (13/11/2013 )، فەرمانبەرانی گرێبەست مافی خۆیانە پاش سێ ساڵ لە خزمەت، ڕاژەکانیان بکرێتە هەمیشەیی، بەڵام زیاتر لە هەشت ساڵە زیاتر لە 25 هەزار فەرمابنەری گرێبەست چاوەرێن ببنە خاوەنی هەمان مافی فەرمانبەرانی هەمیشەیی.
عومهر گوڵپی ئهندامی لیژنهی دارایی له پهرلهمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێی راگەیاند، زۆرینەی زۆری فەرمانبەرانی گرێبەست زیاتر لە هەشت ساڵ و تەنانەت هەیانە 15 ساڵە چاوەرێیە، بەجۆرێک بەهەمیشەیی.
وتیشی، فەرمانبەر هەیە پاش 10 ساڵ لە خزمەت کۆچی دوایی کردووە، بەڵام نە حکومەت خانەنشینی بۆ دەکات، نە لەسەر صندوقی خانەنشینی کەرتی تایبەتیش ماڵ و منداڵەکەی بە مافەکانی گەیشتوون بۆیە ئەوە پێشێلێکی هەموو یاساکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ و تەنانەت کرێکارانیشە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا دۆخی دارایی حكومهت لەبارو گونجاوە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی، ئەوە بێجگە لەوەی نزیکەی 5 هەزار فەرمانبەر ساڵانە خانەنشین دەبن و ئەوەش دەبێتە هۆی بارسوکی بۆ بودجەی تەرخانکراو بۆ موچە، بەهۆی جیاوازی ئەو موچەیەی فەرمانبەری لەکاتی خزمەتدا وەریدەگرێت لەگەڵ موچەکەی لەکاتی خانەنشینی.
جەختی كردەوە، بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست مافێكی یاسایی و ئاساییە و نابێتە بارگرانی دارایی.