پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە7ی کانونی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەکانی قائیمقامیەت نوێکرانەوە و کاری لیژنە هاوبەشەکان كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان و پێدانی رێنماییه به خاوه‌نكاره‌كان.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” رێنمایی پێویست درایه لیژنه هاوبه‌شه‌كان و ته‌ئكید له‌وه كرایه‌وه له‌پێناوی پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان هاوكاری ته‌واوی خاوه‌نكاره‌كان ده‌بن و لێپێچینه‌وه له‌هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌ن پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كان مامه‌ڵه بكات”.
ئاماژەی بەوەکرد،” ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵا و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كۆبووه‌وه، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی پاڵپشتی بۆ كاره‌كانیان و هاندانیان بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان، پێیڕاگه‌یاندن، ئەم کارە خزمەتێکی گەورەیە و ئێمە بۆ خزمەتکردنی خەڵک کۆبووینەتەوە، كاره‌كانمان به‌مه‌به‌ستی کەمکردنەوەی سەرپێچییە و رێگه ناده‌ین لیژنە هاوبه‌شه‌كان ببنه هۆکاری بارگرانی بۆ شوێنەکان و خاوەنەکانیان”.
ڕوونیکردەوە، بۆ کەمکردنەوەی سەرپێچی و پتەوتر کردنی متمانەی هاوڵاتیان بە دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و کڕینی ئەو کاڵاوشمەک و خزمەتگوزارییانەی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، قائیمقامیەتی سلێمانی لەرێگەی ئەندامانی (45) لیژنەوە لە کاتژمێر (5:00)ـی سەر لە بەیانییەوە بۆ کاتژمێر (2:00)ـی شەو بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێری و سەردانی سەرجەم شوێنەکان دەکات، لەکاتی هەبونی کەموکورتی سەرەتا ئاگاداری شوێنەکە دەکەنەوە بۆ چارەسەر کردنی، له‌كاتی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان سزای ماددی ده‌درێت تا داخستن.
جەختیکردەوە، بەپێی رێنماییەکان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنە هاوبەشەکان شەش مانگ جارێک (مانگی یه‌ك و مانگی حەوت)ی هه‌موو ساڵێك بەپێی پسپۆڕیی و تایبەتمەندی گۆڕانكارییان پێده‌كرێت و بۆ پشکنین و به‌دواداچوون ئاماده ئه‌بن.