پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش زیاتر لە 6 مانگ، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت و مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی رکابەریی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ دەکەن.

سبەی شەممە 18ی ئایار، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، لە کۆبوونەوەکەدا دوو پرۆژەیاسا دەخرێتە دەنگدانەوە و لە تەوەرەری سێیەمیشدا پرسی یەکلاییکردنەوەی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنەکە دەخرێتە بەرباس.

پارتی تەقەدووم (پێشکەوتن) بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پێشووی پەرلەمانی عێراق سوورە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە و بە مافی خۆیانی دەزانن.

پارتەکەی حەلبووسی، مەحموود مەشهەدانی بۆ پۆستەکە بەربژێر کردووە و رەزامەندی لایەنە شیعییەکانی وەک هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و چوارچێوەی هەماهەنگی بەدەستهێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، سالم عیساوی رکابەری مەشهەدانی دەکات بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ و بوون بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

رۆژی 14ـی ئەم مانگە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی دیاریکردنی سەرۆکێک بە بەشداری 232 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەوەی هیچکام لە بەربژێرەکان دەنگی پێویستیان نەهێنا، پەرلەمان بریاریدا دەنگدانەکە بۆ گەڕی دووەم درێژبکاتەوە بەڵام دواتر فەرمانگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
بەگوێرەی رێکەوتنە سیاسییەکانی عێراق، دابەشکردنی پۆستەکان بەپێی پێکهاتە و دەنگی زۆرینە دەبێت، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پشکی پێکهاتەی سووننەیە و لەنێویشیاندا پارتەکەی حەلبووسی وەک میراتگری ئەو پۆستە ناوی دەهێنرێت.

رۆژی 14ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە عێراق، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد رێکان حەلبوسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پێشووی پەرلەمانی عێراق.

حەلبووسی ماوەی 5 ساڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو؛ بڕیارەکە دوای ئەوە هات کە داوایەکی یاسایی لەلایەن پەرلەمانتار لەیس دولەیمیەوە تۆمارکرا و حەلبووسی  بە ساختەکردنی نوسراوێکی دەستلەکارکێشانەوەی سکاڵاکار واژۆ کردبوو. دولەیمی بە دادگای راگەیاندبوو کە حەلبووسی خۆی ئەو نامەی دەستلەکارکێشانەوەی نوسیووە و ئەو (دولەیمی) هیچ داوایەکی وای پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران نەکردووە.بۆیە دادگا بڕیاریدا ئەندامێتیەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا