وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕەفەح دەكەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، هێزی زیاتر بۆ بەشداریكردن لە هێرشی وشكانی بۆ سەر شاری ڕەفەح ڕەوانەی شارەكە دەكەن.

یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشی وشكانی هێزەكانیان بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری كەرتی غەززە بەردەوامە كە لە 6ی ئەم مانگەوە دەستیپێكردووە.

گالانت لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزی زیاتر بۆ بەشداریكردن لە هێرشی وشكانی بۆسەر شاری ڕەفەح، ڕەوانەی شارەكە دەكەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە دادگای لاهای لەسەر داوای ئەفریقای باشووری دانیشتنێكی تری سەبارەت بە هێرش و لەشكركێشی ئیسرائیل لە رەفەح ئەنجامدا، تیایدا چەندین دۆسیەی بەڵگەدار پێشكەش بە دادگاكە كران.

لە دانیشتنەكەدا ئەفریقای باشوور ئیسرائیلی تۆمەتبار كرد بە پەرەپێدانی ئەو كۆمەڵكوژییەی كە لە غەززە ئەنجامی دەدات و داوای لە دادگاكە كرد فەرمانێك دەربكات بۆ ڕاگرتنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح.

لەم سكاڵایەدا ئەفریقای باشوور داوا لە دادگای نێودەوڵەتی دەكات سێ فەرمانی بەپەلە یان رێوشوێنی كاتی دەربكات، ئەوانیش بریتین لەوەی دادگا فەرمان بە ئیسرائیل بكات دەستبەجێ بكشێتەوە و هێرشە سەربازییەكەی ڕابگرێت لە ڕەفەح، هەروەها پێویستە ئیسرائیل هەموو ڕێوشوێنێكی كاریگەر بگرێتەبەر بۆ ئەوەی تیمە ناسراوەكان بێ بەربەست بچنە غەززەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا