ئەمریکا بەندەرێکی کاتی بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی لە کەناراوەکانی غەززە درووستکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا – سێنتکۆم بەکۆتاهاتنی کارەکانی درووستکردنی بەندەرێکی کاتی لە کەناراوەکانی غەززە بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە هاووڵاتیانی سڤیلیی فەلەستینی کە بەهۆی جەنگی 7 مانگەی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس زیانیان بەرکەوتووە، راگەیاند.

سێنتکۆم پێشبینی دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا بارهەڵگرەکانی پڕ لە یارمەتی مرۆیی و خواردن و کەلووپەلی پێویست دەست بە گواستنەوەیان بکرێت لە رێگەی بەندەرەکەوە، لەوێشەوە بەسەر هاوڵاتییانی کەرتی غەززە دابەشدەکرێت.

سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە (16ی ئایاری 2026) بڵاویکردووەتەوە جەختی لەوە کردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان “یارمەتییەکان وەردەگرێت و بەهەماهەنگیی لەگەڵ رێکخراوە مرۆییەکان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشیدەکات.”

لە مانگی ئازاری رابردوودا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پلانی بۆ دروستکردنی بەندەرەکە ڕاگەیاند، کە بەلایەنی کەمەوە 320 ملیۆن دۆلاری تێچووە، بەپێی راپۆرتی پنتاگۆن.

لە 25ی نیسان، پنتاگۆن دەستپێکردنی دروستکردنی بەندەرەکەی راگەیاند و پێشبینی دەکات لە کۆتاییەکانی مانگی ئایار دەست بە کارەکانی بکات.

ئامانجی سەرەکیی لە تەواوکردنی پڕۆژەکە گواستنەوەی هاوکارییە مرۆییەکانە کە لە سەرانسەری جیهانەوە لە رێگەی کەشتییە بازرگانییەکانەوە بۆ سەکۆیەکی هەڵفڕینی فرۆکەکان کە چەند کیلۆمەترێک لە کەناراوەکانی غەززە دوورە، دواتر هێنانی بۆ بەندەر و گواستنەوەی بۆ وشکانی بە بارهەڵگر بۆ دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییانی لێقەوماوی فەڵەستین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا