بانكی ناوەندی: گەورەترین یەدەگی نەختینەیی لە مێژووی عێراقدا تۆماركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی ناوەندیی عێراق گەورەترین یەدەگی نەختینەی لە مێژووی وڵاتدا تۆماركرد و یەدەگی بانكەكە گەیشتە 115 ملیار دۆلار.

مەزهەر ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: لە ئێستادا یەدەگی بانكی ناوەندی گەورەترینە لە مێژووی عێراقدا، دوای ئەوەی یەدەگەكەی گەیشتووەتە 115 ملیار دۆلار.

وتیشی، ئابوریی عێراق بەهێزە و دەتوانین بە ئاسانی رووبەڕووی قەیران ببینەوە، دۆخەكەش بەرەو باشتربوون دەڕوات.

لە 23ی كانونی دووەمی ئەمساڵدا، عەمار حەمەد جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، یەدەگی بانكی ناوەندی زیاتر لە 99 ملیار دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا