هەڕەشەیەک لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارانی سەربەخۆ ئەمڕۆ یەکشەممە هەڕەشەی ئەوەیان کرد، ئەگەر بێتو بڕگەی دەنگدان بە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵنەوەشێتەوە، ئەوا نیسابی یاسایی دانیشتنەکە دەشکێنن.

لەوبارەیەوە حسێن سەعبەری، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق دەڵێت، ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین بڕگەی دەنگدان بە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵپەسێرین لە کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان.

وتیشی، ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان بەدەم داواکەمانەوە نەیەت، ئەوا نیسابی یاسایی دەشکێنین و دەنگ بەو یاسایە نادەین.

باسی لەوەشکرد، هۆکاری ئەم هەڵوێستەش ئەوەیە کە یاساکە نادادپەروەرانەیە و بەم داڕشتنەی ئێستایەوە نابێتەهۆی بەدەستهێنانی متمانەی دەنگدەر، ئەرکی ئێمەش لەم ڕۆژەدا گەڕانەوەی متمانەیە بۆ ئەو جەماوەرەی لە هەڵبژاردنی ڕابردوو بەشدریان نەکرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا