سەڵاحەدین بەهادین: سەرکەوتنی بەڕێز ئەردۆغان سەرەتای سەدەیەکی نوێی ناوچەکەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند، سەرکەوتنی بەڕێز ئەردۆغان ڕووداوێکی گرنگ و سەرەتای سەدەیەکی نوێی ناوچەکەیە.

‏لە پەیامێکدا سەڵاحەدین بەهادین بەبۆنەی سەرکەوتنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، سەرکەوتنی بەڕێز ئەردۆغان بۆ ویلایەتی نوێی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، روداوێکی گرنگ وسەرەتای سەدەیەکی نوێی تورکیاو ناوچەکەیە.

وتیشی، هیوا دارم ببێ بەسەرکەوتنی گەلانی تورکیا ومایەی سەقامگیری ئەو وڵاتە وناوچەکە. بەهیوای چارەسەری کێشەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، وێڕای پیرۆزکردنی ئەم سەرکەوتنە، ڕێکوپێکی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە جێگای سەرنج وعیبرەتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا