وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە بارەی نرخی بەنزینەوە مژدە دەداتە هاوڵاتیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە لەڕێگەی پاڵپشتی نرخی بەنزین و بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو رێكارێك دەگرێتە بەر بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆو خستنەڕووی بەنزینێكی زیاتر لەبازاڕەكاندا.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان رایگەیاند: بۆ ئەم مەبەستە حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەكات و بەشێكی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و كار ئاسانی پێشكەش بەهەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ هێنانی بەنزین بەمەرجێك كاریگەریی لەسەر كوالێتی بەنزین و تەندروستی هاوڵاتیان نەبێت و لەگەڵ رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت.

ئەوەشهاتووە، هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە لەماوەیەكی كورتدا كۆنترۆڵی نرخەكان دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا