داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگای سلێمانی نزیکەی 11 ملیار دینار بووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگای سلێمانی نزیکەی 11 ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو، داهات زیاتر لە ملیارێک کەمی کردووە.

بەگوێرەی ژمارەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت کە بۆ چاودێریکردن و رێکخستنەوە داهاتەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین درووستبووە، دەردەکەوێت کە داهاتی ئەم هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە رۆژی 11ـی ئایار تاکو 17ـی ئایار پێکدێت لە 10 ملیار و 995 ملیۆن و 959 هەزار دینار.

لەو ژمارەیە بڕی نەختینە بریتییە لە 10 ملیار و 206 و ملیۆن دینار کە دەکاتە %93ی کۆی داهاتەکان، هەروەها789 ملیۆن دینار بەشێوەی چەک بووە، کە %7ـی کۆی داهاتەکان پێکدێنێت و مقاسە سفرە.

بەگوێرەی ژمارەکانی شەفافیەت، هەفتەی رابردوو لە رۆژانی 4ی ئایار تاکو 10ی هەمان مانگ داهات 12ملیار و 407 ملیۆن دینار بووە. بەمەش بڕی داهاتی ئەم هەفتەی ئەو ناوچانە بە رێژەی %11 و بە بڕی 1 ملیار و 418 ملیۆن دینار کەمی کردووە.

ئەو داهاتانە لە گەنجینەکانی 1 و 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەرمیان، هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕینە و 28 وەزارەت و دەستە و 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە کە لەماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێردا نوێدەکرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا