وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سزای لەسێدارەدان بۆ زیاتر لە 100 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی رابردوو و ئەم ساڵدا سزای لەسێدارەدان بۆ زیاتر لە 100 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرکراوە.

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ لیوا نەشئەت خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی ناسنامە و پاسپۆڕت و نشینگەی عێراق رایگەیاند: ئەم ساڵ لە ساڵی 2024 دۆسیەی ئەمنی پێنج پارێزگای دیکە بۆ پۆلیس دەگوێزرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لە دۆخی سنوورەکانی عێراق کرد و وتی: لەسەر سنووری سووریا دەستمان بە دروستکردنی دیواری کۆنکرێت کردووە، کە درێژییەکەی 618 کیلۆمەتر دەبێت، دیوارە کۆنکرێتییەکە 170 کیلۆمەتری لە باکووری چیای شنگال تەواو بووە.

تایبەت بە پرسی مادەی هۆشبەر، ئاماژەی بەوەدا، ساڵی رابردوو و ئەم ساڵ سزای لەسێدارەدان بۆ زیاتر لە 100 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرکراوە.

لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا، لیوا نەشئەت ئیبراهیم خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتی ناسنامە و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق، باسی لە چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەی کرد و وتی تاوەکو ئێستا نزیکەی 39 ملیۆن کارتی نیشتمانی دەرکردووە، 38 ملیۆن و 167 هاووڵاتی کارتی نیشتمانییان بۆ دەرکراوە، بەشەکەی دیکەشیان ئەوانەن کە هاوسەرگیریان کردووە یان منداڵی تازە لەدایکبوو و خەڵکی دیکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا