بافڵ جەلال تاڵەبانی: هێشتا پاشماوەكانی داعش مەترسییەكی جدین لەسەر ناوچەكە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەكانی هەرێم و عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتۆن لەگەڵ کۆنگرێسمان سێس مۆڵتۆن، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران كە هاوكاری و راهێنان پێشكەشی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات، كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگییە ئەمنی و سەربازییەكان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە كرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی مەترسییەكانی تیرۆر و ئاسایشی ناوچەكە روونكردنەوەیدا و ئاماژەی بەوەكرد، تیرۆر كۆتایی نەهاتووە و هێشتا پاشماوەكانی داعش مەترسییەكی جدین لەسەر ناوچەكە، بۆ ئەمەش جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەینەوە تاوەكو پێكەوە رووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببینەوە.

لەبارەی كەرتی وزە و بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی یەکێتی وتی، پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی نوێ و نیشتمانی بۆ گازی سروشتیی هەرێمی كوردستان، زامنی بەهێزیی ئابووریی ناوچەكەیە. بۆ ئەمەش پێویستمان بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەموولایەكە.

دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرژییەكانی ناوچەكە، تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكە بوو و لەوبارەیەوە هەردوولا جەختیان لە كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ وەك تەنیا بنەما بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا