لەسلێمانی پیاوێک تەقە لەمەفرەزیەک دەکات و نەقیبێک دەکوژێت و سێ پۆلیسیش بریندار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە گەرەكی تانجەرەۆی سلێمانی بەهۆی ئەوەی ژنێك هانی بۆ پۆلیسی توندوتیژی خێزانی بردوە، لەكاتی بەهاناوە چونی خێزانێكە لەلایەن  چەند كەسێكی خێزانەكەوە هێرش كراوەتە سەر پۆلیسەكان و یەكێكی كوشتوەو سێ پۆلیسی دیکەیش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان هێرشبەرەكان بەچەك رووبەرووی پۆلیسەکان بونەتەوەو دواتر هەڵهاتوون.

ڕوداوەكە بەجۆرێك بووە ژنێك پەیوەندی بە پۆلیسی ڕوبەڕوبونەوەی توندوتیژی خێزانیەوە كردوەو داوای كردوە بچن بەهانایەوە، دوای چونی مەفرەزەیەكی پۆلیس بۆ ناوچەكە، چەند كەسێكی خێزانی ئەو ژنە ڕوبەڕووی پۆلیسەكان بونەتەوەو ئەفسەرێك كوژراوە کە ناوی محمەد لەتیفە، هاوکات سێ پۆلیسش برینداربوون.

هێرشكارەكان ئۆتۆمبێلی مەفرەزەكەیان سوتاندوەو هەڵهاتوون و هێرشبەری سەرەكی ڕوداوەكە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی هەبوە بە مادەی (7).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا