نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و بەشداری لە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی محەممەد باقر حەکیم بکات.

ئەمڕۆ شەممە بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و بریارە بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی محەمەد باقر حەکیم بکات.

محەمەد باقر موحسین ئەلحەکیم تەباتەبائی، یەکێکە بوو لەسەرکردە دیارەکانی شیعە لە عێراق، ڕۆڵی باڵای هەبووە لە دامەزراندنی  ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق، کە یەکێکە لەهێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی عێراق لە دژی ڕژێمی پێشووی عێراق.

لە ساڵی 1939 لە پارێزگای  نەجەف لەدایکبووە و لە 29ی ئابی 2003 دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مەزارگەی ئیمام عەلی و لەکاتی هاتنە دەرەوەی لەلایەن ڕێکخراوی قاعیدە لەگەڵ 83 کەسی دیکە کوژرا.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا