پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی شوبات، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی هەینی23ی شوبات، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری نمە بارانی کەم کەم هەیە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کەمێک نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 17پلەى سیلیزى
سلێمانی :15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 6پلەى سیلیزى
سۆران : 14پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19پلەى سیلیزى