ژمارەی قوربانیانی شەڕوپێکدادانەکانی سودان بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەندیکای پزیشکانی سودان ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی شەڕوپێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، سەندیکای پزیشکانی سودان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،” تائێستا پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان بەردەوامە و بەهۆیەوە ژمارەی قوربانیانی مەدەنی بۆ 411 کوژراو و 2023 بریندار بەرزبووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی قوربانیان لەوە ژمارەیە زیاترە، بەڵام بەهۆی هاتووچۆ و ڕەوشی ئەمنی، کە لە وڵاتدا قورسە زۆرێک نەیانتوانیوە بە نەخۆشخانەکان بگەن.

لەکاتێکدا، شەڕوپێکدادانەکانی سودان پێی نایە چواردەیەمین ڕۆژەوە و بەهۆیەوە زۆرێک لە وڵاتان لەڕێگەی وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە، هەوڵەکانیان بۆ دەربازکردنی هاوڵاتیان و نێردە دیپلۆماسییەکانیان چڕکردووتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا