شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە رۆژی 21ی ئایاری 2022 شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراقیش دەڵێت: خۆڵبارینەكە ناوچەكانی ناوەڕاست و رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە و بەرەو باكوور درێژ دەبێتەوە.

عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند: “بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە، شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە، بەڵام بۆ زانینی ماوەكەی و چڕییەكەی 19ی ئایار لەو بارەیەوە روونكردنەوە بڵاودەكەینەوە”.

عامر جابری وتیشی: بەگوێرەی پێشبینی سەرەتایی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە زیاتر ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە، بەڵام كاریگەریی لەسەر رۆژئاوای عێراق دەبێت و بەرە باكووریش هەڵدەكشێت و لەگەڵ خۆڵبارینەكە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.

ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆڵێكی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتەوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق زیاتر لە 4000 كەس بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە رەوانەی نەخۆشخانەكانی عێراق كران لە هەرێمی كوردستانیش نزیكەی 300 كەس لە گەرمیان و سلێمانی رەوانەی نەخۆشخانەكان كران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا