پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تورکیا هۆشداری توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیان لە ئان و ساتدایە.
ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت، ئامانجی سەرەکیمان لە باکوری سوریا یەپەگەیە، لەبارەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەشیان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت، لە ئان و ساتدایە.
باسی لەوەش دەکات، تورکیا بۆ پاراستنی ئەمنییەتی خۆی ڕێپێدان لە کەس وەرناگرێت، بەڵام ڕاگەیاندنی پێویست بڵاودەکاتەوە و لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا تەنانەت گەر پێویست بکات لەگەڵ عێراق و ئێرانیشدا قسەدەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تورکیا دەستی بە نوێترین ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی بەناوی چنگ-شمشێر کردووە بۆسەر خاکی هەرێم و ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای سوریا.