ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوایەک لە بەغدا دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 21_12_2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ئەنجامی دوا سەردان و كۆبوونەوەكانی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانی حكومەتی فیدراڵ لە 11_12_2022 سەبارەت بە دۆسییەكانی ( بودجە ، نەوت و گاز، دەروازە سنوورییەكان، دیوانی چاودێری دارایی ) لە لایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامانی دیكەی شاندەكە خرایەڕوو.

ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیاری حەفتەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ كرد بۆ خەرجكردنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەك شایستەی دارایی هەرێم. هەروەها وەزارەتی دارایی وئابووری ڕاسپارد لە پەیوەندی بەردەوام بێت لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تا بە زووترین كات ڕێكارەكانی ناردنی پارەكە تەواو بكرێت بۆ ئەوەی بخرێتەوە خزمەتی خەرجییە گشتیەكانی هەرێم.

ئەنجومەنی وەزیران شاندی دانوستانكاریشی ڕاسپارد كە لە دوای پشووەكانی سەری ساڵ، كۆبوونەوەكانییان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ چڕبكەنەوە بە ئاراستەی بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان هەتا پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەند دەكرێت هەروەك لە كارنامەی وەزاریدا هاتووە.

بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوان لە سەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیان و ڕاگیراوانی سیاسی كە لە لایەن عەبدوڵلا مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان خرایەڕوو.

لە بڕگەی سێیەمدا، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە عەبدولرەحمان سدیق، پلانی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی پاراستن وچاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستانی لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانكاریی كەش و هەوا و كاریگەرییە نەرێنییەكانی لە سەر هەرێمی كوردستان و عێراق خستەڕوو ، ئەویش لە ڕێگەی جێبەجێكردنی پابەندیی ناو بەڵگەنامە پشكدارییە نیشتیمانییەكان كە هەرێمی كوردستان ڕۆڵی سەرەكی لە ئامادەكردنیدا هەبووە، بە تایبەتیش لە بوارەكانی كەمئاویی و بەبیابانبوون و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی و كەمیی ڕووبەری سەوزایی.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە درا بە دەرفەتەكانی سوود وەرگرتن لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان و ئەزموونی ووڵاتان لە سوود وەرگرتن لە سەرچاوەكانی ووزەی نوێبوەوە وخاوێن و كشتوكاڵی كردنی زیرەك و هەمەچەشنكردنی ئابووری وبایەخدان بە وەبەرهێنانی ژینگەیی ودامەزراندنی ناوچەی پارێزراوی سروشتی و ڕیسایكلینی ئاوی قورس و پاشەڕۆكان.

ئەنجومەنی وەزیران پێشنیار و ڕاسپاردەكانی دەستە و ئەنجومەنی پاراستن و چاككردنی ژینگەی پەسەند كرد، لە ناویشیاندا كاراكردنەوە و گرنگیدان بە ئەنجومەنی باڵای پاراستن وچاككردنی ژینگە لەهەرێمی كوردستان كە بە یاسای ژمارە 3ساڵی 2010 .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا