پەرلەمان بۆ حكومەت: پێویست ناكات بودجەی 2021 ئامادە بكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات لە بری ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ په‌رله‌مان، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی2022 ئاماده‌ بكات، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌ مانگی 10ی ساڵی داهاتوودا له‌ كاتی یاسایی خۆیدا پڕۆژه‌یاساكه‌ بۆ په‌رله‌مان بنێرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان لیژنه‌ی دارایی داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات له‌ بری ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ، حكومه‌تی هه‌رێم دوو به‌یان مالی بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌م و دووه‌می ساڵی2021 بۆ په‌رله‌مان بنێرێت و له‌ كۆتایی ساڵیش ژمێره‌ی كۆتایی و ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی بۆ په‌رله‌مان ڕه‌وانه‌ بكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه17ی ئابی 2021 لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری، به‌ سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌، كۆبووه‌وه‌.

ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌، قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2021 ی هه‌رێم و دوای گفتوگۆكردنی، لیژنه‌ بڕیاریداوە نووسراوێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات و تێیدا داوای ئه‌وه‌ بكات كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ بری ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی2021 بۆ په‌رله‌مان، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی2022 ئاماده‌ بكات، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا له‌ كاتی یاسایی خۆیدا پڕۆژه‌یاساكه‌ بۆ په‌رله‌مان بنێرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا