پارتی لایەنە شیعەكان بەهۆكاری دواخستنی پەسەندكردنی بودجە دادەنێت

پۆڵەتیك پرێس

پارتی هۆكاری سەرەكی شكستهێنانی رێككەوتنەكەی هەرێم و ناوەند بۆ لایەنە شیعەكان دەگەڕێنێتەوە كە هۆكار بوون بۆ هێنانی دەقێكی نوێ و بەربەست دروستكردن لەبەردەم پەسەندكردنی بودجەی گشتیدا.

ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، فراكسیۆنە شیعەكان دەقێكیان هێنابوو، ئەو دەقەش لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە خوێندرایەوەو حكومەتی هەرێم لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییە شیعەكان كۆبووەوە، دەقێكی جێگرەوەش لەلایەن هەردوو لاوە ئامادەكرابوو، لەلایەن لیژنەی داراییەوە پەسەندكرا، دواتر هەندێك گۆڕانكاری كرا لە چەند بڕگەیەكی ئەو دەقەی كە هەردوولا پێكەوە نووسیبوویان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە شیعەكان و لایەنێكی دیكە دەقەكەیان گۆڕیووە، (بەڵام ئامادەنەبوو ناوی ئەو لایەنەی دیكە بهێنێت).

روونیشیكردەوە، بوونی كێشە لەناو ماڵی شییعە هۆكاری سەرەكی بوو بۆ دواخستنی پەسەندكردنی بودجە، پاشان سوننەش رازی نەبوون لەسەر هەندێك بڕگە و ماددەی پرۆژە یاساكە، بەوجۆرەش بەهۆی هەرسێ‌ لایەنەوە كورد و شیعە و سوننەوە دانیشتنەكە دواخرا.

رۆژی 19 ی ئازار دوای رێككەوتنی هەردوو لایەنی هەرێم و فراكسیۆنە شیعەكان لەسەردەقێك تایبەت بە پشكی كورد لەبری ماددەی 11 ی ناو پرۆژە یاسای بودجە ئەنجامدرا، دواتر بڕیاربوو پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجە بخاتە دەنگدانەوە، بەڵام دواتر كۆبوونەوەكە نەكراو هەندێك لە فراكسیۆنە شیعەكانیش مەرجی نوێیان بۆ هەرێم داناوە.

بەپێی ئەو دەقە نوێیەی كە شیعەكان تایبەت بە تێپەڕاندنی پشكی هەرێم دایانناوە، ئەگەر بێت و هەرێم پابەند نەبێت ئەوا حكومەتی عێراق نابێت هیچ بڕە پارەیەك بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا