توركیا کوشتنی ئەندامێكی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی پەكەكە لە سلێمانی رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەواڵگریی توركیا رایگەیاند، خەدیجە هەزەر، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی پەكەكەیان لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە سلێمانی كوشتووە.

باس لەوەش دەكات، ئەو تیمەی ناوبراویان كوشتووە، بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە توركیا.

ئاژانسی فەرمیی توركیا بڵاویكردووەتەوە كە خەدیجە هەزەر ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای پەكەكەیە و لە ساڵی 1991ـەوە لە ریزەكانی پەكەكەدایە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (خاڵ) لەلایەن میتەوە لە سلێمانی شوێنەكەی دیاریكراوە و كراوەتە ئامانج و كوژراوە.

ئاژانسی دەوڵەتی توركیا پرۆفایلەكەی بەمشێوەیە بڵاوكردووەتەوە:

1991 چووەتە ریزەكانی پەكەكە

2004 بووەتە بەرپرسی ژنانی پژاك لە ئەرمینیا

2008 بووەتە بەرپرس لە ناو هەپەگە

2011 بووەتە بەرپرس لە كەمپی مەخموور

2017 بووەتە بەرپرس لە سووریا

تاوەكو ئێستا میدیای نزیك لە پەكەكە هیچ روونكردنەوەیەكی لەمبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا