کۆمەڵی دادگەری پارە لە پاسەوانەکانی دەبڕێت… پۆڵەتیک بەبەڵگە ئاشکرایدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کێشەی کۆمەڵی دادگەری لەگەڵ پاسەوانی بارەگاکانی بەردەوامیی هەیە ئەویش بە بیانوی زۆری موچەکەیان لەچاو کارمەندەکانی تردا، هەربۆیە بڕیاردراوە بەشێک لە پارەکانیان ببڕدرێت.

لەماوەی ساڵانی ڕابردووداو بۆ ماوەی زیاتر لە 16 ساڵ لەسەدا پێنجی موچەی پاسەوانانی کۆمەڵی دادگەری بەبڕیارێکی حیزبی بڕدرابوو، دواتر لەبەر بوونی کێشەو ڕێکخستنی ئەوە پارە بڕینە کۆمەڵ لە ساڵی 2015دا بڕیاری دروستکردنی مەکتەبی پاسەوانییەکانیدا.

یەکێک لە پاسەوانی بارەگاکانی کۆمەڵ کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرابکرێت بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، “پاش دروستکردنی ئەو مەکتەبە کێشەکان زیاتربوون و لێبڕینی لەسەدا پێنج بەردەوامی هەبوو، کە مانگانە دەیکردە نزیکەی 30 ملیۆن دینار، تەنانەت لەکاتی چارەکە موچەشدا کۆمەڵ لەسەدا پێنجی موچەی پاسەوانەکانیان دەبڕی”.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکرد، کە پاش ئاشکرابوونی کۆمەڵێک گەندەڵی کە لەو پارە بڕدراوەدا دەکرا، بەشێک لە پاسەوانەکانی کۆمەڵی دادگەری هەڵوێستیان وەرگرت، یان موچە وەرناگرن یان لەسەدا پێنج نادەن.

سەرچاوەکەی پۆڵەتیک ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەوەبوو لەسەدا پێنجەکە بەبڕیاری ئەنجومەنی باڵا کرایە تەنها 15 هەزار بۆ هەر پاسەوانێک ، ئەو پاسەوانەی کە ناوەکەی لای ئێمە پارێزراوە وتی:”ئەو 15 هەزارە بەس بۆ بەڕێکردنی دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو، لەگەڵ هەڵبژاردن کۆتایی هات دەستبەجێ بڕیارەکەیان کردە لەسەدا سێ و بە بڕیارێک بەسەر هەموو پاسەوانەکاندا سەپاندیان، ئەگەرچی ئەو بڕیارە ناڕەزایشی لێکەوتەوە، بەڵام گوێ بۆ پاسەوانەکان نەگیرا”.

پاسەوانەکەی کۆمەڵی دادگەری دەپرسێت :”ئایا حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداری ئەو پارە بڕینەیە؟”.

کۆمەڵی دادگەری بۆپارێزگاری لە بنکەو بارەگاو کەسایەتییەکانی لەهەردوو زۆنی زەردو سەوز زیاتر لە پێنجسەد پاسەوانی هەیە، لەدوابڕیاری فەرمی ئەنجومەنی باڵای ئەو حیزبەدا هاتووە کە لەمانگی داهاتووەوە دەبێت هەر پاسەوانێک لەسەدا سێی موچەکەی ببڕدرێت و بدرێت بە حیزب.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا