نوری مالکی دەگاتە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، لە سەردانەکەیدا شاندێکی باڵای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا یاوەری نوری مالکی کردووە.

هاوکات، بڕیارە مالکی چاوی بە هەریەکە لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بکەوێت و بەیەکەوە گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن.

ئەم سەردانەی نوری مالکی لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا