پۆتین: تواناكانی خۆمان لەبواری تەكنەلۆجیا و جیۆپۆلەتیكی بەهێز دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ڕوسیا رایگەیاند، وڵاتەكەی هاوشانی پیشەسازی ئەتۆمی، تواناكانی خۆی لەبواری تەكنەلۆجیاو جیۆپۆلەتیكی دا بەهێز دەكات.

ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی رووسیا بەبۆنەی رۆژی پیشەییانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ كرێكارانی پیشەسازی ناوكی نوسیوەو رایگەیاندووە، رووسیا توانای ئەوەی هەیە بەردەوام خۆی بەهێز بكات بۆ ئەوەی وەڵامی گونجاو بداتەوە بە بەرەنگارییە جیۆپۆلەتیكی و تەكنەلۆژییەكانی سەدەی 21 .

ئاماژەی بەوەشكرد، مێژوو دەیسەلمێنێت دەستكەوتی نائاسایی لە گۆڕەپانێكی ئاڵۆزی وەك پیشەسازی ناوكی بە ڕێكەوت نییە، لەلایەن خوێندنگا زانستی و ئەندازیارییەكان و كاری سیستماتیكی دەیان دامەزراوە و هەزاران كەس و سیستمی پەروەردە و راهێنانی كوالێتی بەرزەوە پشتگیری دەكرێن.

هاوكات پۆتین سوپاسی كرێكارانی پیشەسازی ئەتۆمی رووسیای كرد بۆ ئەو نمایشە بەرچاو و كاریگەرەی كە ئەنجامیان داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا